Mazın Asad
28 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2016
دەرعا
فەرماندەی مەیدانی ئەحرارولشام، ئەبوعەبدوڵڵا عەسکەری لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە دا کە ناحیەی حەیت-ی رۆژئاوای دەرعا لەلایەن تۆپخانەکانی داعشەوە بۆردومان کراوە.
عەسکەری ئاماژەی بەوە دا کە داعش هێرشی کردووەتە سەر ناحیەی حەیت بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئەحرارولشام هێرشەکە تێکشکێنراوە.
عەسکەری ئاماژە بەوە دەکات کە ١٥ چەکداری داعش لە پێکدادانەکاندا کوژراون و چەکدارانی داعش ناچاربوون بگەڕێنەوە بۆ ناحیەی تسیل کە هێرشەکەیان لەوێوە ئەنجام دابوو.