Enes Kaplan,Muhammet Ali Kemal
30 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ ،سەبارەت بە بانگەشەکانی سەرۆکی گشتیی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو رایگەیاند: "کەسێک کە بانگەشەی ئەوە دەکات سەرڕاست، بە رەوشت و بە شەرەفە ئەگەر ھات و بەڵگەیەکی ئاشکرا کرد، دەبێت ئەوەش ئاشکرابکات کە بەڵگەکەی لە کێ وەرگرتووە. ئەوەی کە 'من سەرچاوەی ھەواڵەکەم بە شاراوەیی دەھێڵمەوە'. خۆ تۆ رۆژنامەنووس نیت، سوێندێکی لەوجۆرەت نەخواردووە. ئێستا من دەپرسم، دەڵێم 'کێ ئەمەی دا بە تۆ؟ فەتۆچییەکان دایانیتێ؟ یان ژمارەیەک دەزگای ھەواڵگریی ژمارەیەک لە وڵاتان دایانیتێ؟ یاخود یەکێک لە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە دایانیتێ؟ یان کەسێکی دیکە لە دوژمنەکانی تورکیا کە ئێمە نایانناسین داویانیتەتێ؟ یان خۆتان درووستتان کردووە؟ بەڵگەکان ساختەن و بەلاڕێماندا دەبەیت؟'. واتە کێ تۆ بەکاردەھێنێت؟''.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ ، سەبارەت بە بانگەشەکانی سەرۆکی گشتیی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو گوتی "نابێت بێت و پێمان بڵێت،'ئەمە بەڵگەکانی منە بەمە ھەڵتاندەوەشێنم'؟ ئەی نابێت ئەمە بسەلمێنێت؟ بۆمبەکە بە دەستیەوە تەقییەوە، پەرێشان بوو بۆیە نەیتوانی ھەڵیوەشێنێت".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، گوتیشی: "تێکی دا بەسەر یەکدا و بۆمبەکە بەدەستییەوە تەقییەوە. لەبەر ئەوەی کە ساختەرییەکەی، تۆمەت ھەڵبەستنەکەی، درۆزنییەکەی، بێ رەوشتییەکەی ئاشکرابوو، لەوە دەسڵەمێتەوە کە ئەو پارچە کاغەزانە بداتە میدیا''.
بەکر بۆزداغ ئاماژە بەوەشی کرد: "بەداخەوە سەرۆکی گشتیی جەھەپە، کڵچدارئۆغڵو ھەوڵدەدات بە شێوەیەکی بەردەوام شێوازی سیاسەتێک کە پێی دەڵێن سیاسەتی قوڕاوی لە ژیانی سیاسەتی تورکدا جێگیر بکات. پێشتریش دەیانجار ھەڵبەستراوی ھاوشێوەی بڵاوکردەوە. زۆر شت فڕێدەدات، پرسیار دەکات و دەڵێت 'ئێوە واتان کردووە، نەتانکردووە؟ ئەگەرنا بەڵگەکان دەخەمەڕوو'. ھیچ بەڵگەیەکی نەخستووەتەڕوو".