ئەمڕۆ ١٧ی شوبات، بە ئامادەبوونی کومەڵێک زانای ئایینی و بەرێوەبەری ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق ھەندرێن محەممەد لەژێر دەروشمی کارتەکەی ئەمڕۆتان دەنگی بەیانیتە، سمینارێک لە مزگەوتی سەواف بۆ ماموستایانی ئایینی لە ھەولێر بەرێوە چوو.
ھەندرێن محەممەد لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دا گوتی: "ھیچ دەنگدەرێک بە بێ کارتی ئەلکترۆنیی ناتوانی دەنگ بدا و ئامانج لە دانیشتنمان لەگەڵ ماموستایانی ئایینی ئەوەیە كه خەڵک دڵنیایی تەواوی بە ماموستایانی ئایینی ھەیە و داوایان لێدەکەین کە لە رێی مینبهری مزگهوتهكانهوه خەڵک هان بدهن تا سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کارتی ئەلکترۆنیی بکەن."
ھەروەھا گوتی: "دەمانەوەی رێژی دابەشکردنی کارتەکان بگاتە سهدا سهد، ئێمە تا ئێستا سهدا ٢٠ی کارتەكانمان دابەشکردوە و کارتەکان تا٢٠-٠٤-٢٠١٤ دابەش دەکرێن و ھێوادارین بتوانین ئەو کارە تەواو بکەین بە جۆرێک کارمەندانی ئێمە رۆژانی پشۆش کارتەکان دابەش بکەن."