ههولێر
جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی لە ئەنجوومەنی وەزیران لە شاری هەولێر لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق ئەكهارد برۆزە كۆبوویەوە.
كۆبوونەوەكەی قوباد تاڵەبانی و ئەكهارد برۆزە تایبەت بوو بە پرسی سیاسی و دۆخی ئابووری و كێشەی ئاساییش لە عێراق و پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەڵمانیا.
هەروەها لەو كۆبوونەوەیە جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند "عێراق بە یەكگرتووی نەماوە، هیچ ئینتیمایەكیش بۆ دەوڵەتێك بەناوی عێراق نەماوە، بەڵكە زیاتر ئینتیما بۆ شیعە و سوننە و كورد هەیە".
جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان باسی لەوەشكرد كورد بەشداریەكی كارای هەیە لە عێراقی ئەمڕۆ و لە نێو پرۆسەی سیاسی و حكوومەتی عێراقدا و بەردەوامیش لە هەوڵداین بۆ مانەوی عێراقێكی دیموكراسی و فیدراڵ بەڵام ئاشكرایە كە پرسی سەربەخۆی مافێكی رەوای گەلی كوردستانە".
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەی لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، قوباد تاڵەبانی جەختی لەسەر هاوكاریەكانی ئەڵمانیا كردەوە بۆ هەرێمی كوردستان و رایگەیاند "سوپاسی ئەڵمانیا دەكەین بۆ ئەو هاوكاریە سەبازی و مرۆییانەی كە بەردەوام پێشكەشی هەرێمی كوردستانی دەكات، هیوادارین بەردەوام بێت".