Muhammet Ali Kemal,Mazın Asad
11 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2017
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە گوتەکانی پێشتری کە رایگەیاندبوو ''کۆریای باکوور بەرەوڕووی غەزەب و تووڕەیی وڵاتەکەی دەبێتەوە'' تا ئاستی پێویست توند نەبووە و گوتی: ''با کۆریای باکوور هۆشی بێنێتەوە بەرخۆی، ئەگەر نا، بەرەوڕووی گیروگرفتێک دەبێتەوە کە ژمارەیەک وڵاتی کەم لە جیهاندا تووشی هاتوون''.
دۆناڵد ترەمپ لەدوای کۆبوونەوەی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی کە لە نیوجێرسی لە کاتی بەسەربردنی پشوودا ئەنجامی دا و ژمارەیەکی زۆر بابەتی تێدا تاوتوێکرا لەوانەش گرژییەکانی نێوان وڵاتەکەی و کۆریای باکووری، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی هەڕەشەکانی ناوبراو لە لایەن حکوومەتی پیۆنگ یانگەوە بە ''قسەی بێ مانا و پووچ'' وەسف کراوە، ترەمپ رایگەیاند ''ئەمە یەکەمجارە گوێیان لەو قسانە دەبێت. ئەگەر بە روونی قسە بکەن، خەڵک پێی وایە ئەو هەڕەشانە زۆر توندن. لەوانەشە ئەوەندە توند نەبووبن''.
سەبارەت بەو پرسیارەش کە ئایا گوزارشتێکی توندتر لەوەی کە پێشتر بەکاریهێنا، بەکاردەهێنێت یان نا، سەرۆکی ئەمریکا گوتی: ''لە داهاتوودا دەیبینن''.
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی ئامادەکاری بۆ ئەگەری ھێرشێکی لە ناکاو بۆ سەر کۆریای باکوور، ترەمپ رایگەیاند "لەسەر ئەمانە قسە ناکەین. ھەرگیز قسە لەسەر ئەوە ناکەم. وەک ئیدارەی پێشوو ناڵێم 'لە ماوەی چوار مانگدا دەچینە نێو مووسڵ'. سەیر دەکەین چی روودەدات".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا کە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ کۆریای باکوور کراوەن و راشگەیاند ماوەی ٢٥ ساڵە کۆبوونەوەکان درێژەی ھەیە، بەڵام بە ھیچ ئەنجامێک نەگەیشتوون و زیاتر گوتیشی: "گەلی ئەم وڵاتە ئاسوودە بێت. دەتوانم بڵێم کە ئەگەر کۆریای باکوور بیر لە ھێرشکردنە سەر خۆشەویستانمان، نوێنەرانمان و ھاوپەیمانانمان یاخود ئێمە بکاتەوە، ئەوا پێویستە زۆر زۆر نیگەران بێت لە خۆی. زۆر نیگەران بن، چونکە ئەو شتەی ئەستەمە، بەسەریان دێت".
ترەمپ بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە پشتیوانیکردنی چین و رووسیا لە بڕیاری سەپاندنی سزا بەسەر کۆریای باکوور لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایش دەربڕی و گوتی: ''با کۆریای باکوور هۆشی بێنێتەوە بەرخۆی، ئەگەر نا، بەرەوڕووی گیروگرفتێک دەبێتەوە کە ژمارەیەک وڵاتی کەم لە جیهاندا تووشی هاتوون''.