ئەنقەرە
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: تورکیا بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرەژوەندییە نەتەوەییەکانی ئامادەیە رووبەرووی ھەموو مەترسییەک بێتەوە.
ئەحمەد داود ئۆغڵو لەبارەی ئەگەری وەڵامدانەوەی سوپای سوریا لەپای خستنە خوارەوەی ھەلیکۆپتەرێکیان لەلایەن تورکیاوە گوتی " سوپای تورکیا سازو ئامادەیە بۆ بەرگریی کردن لەسنوورەکانمان، فەرمانی پێویستیان دراوەتێ بۆ بەرگریی کردن لەسەروەریی خاکی تورکیا باکەس گۆمانی نەبێ لەسوپای تورکیا. ئێمە وەكو توركیا چاوەڕوانی وەلامدانەوەی سوریا ناكەین".
لەبەشێکی دیکەی قسەکانی دا داود ئۆغڵو رەخنەی گرت لە ھەڵوێستی ئۆپۆزسیونی تورکیاو گوتی" نزیکبوونەوەی بیروڕای بەرپرسانی پارتی گەلی کۆماری CHP لەگەڵ رژیمی سوریا، شتێکی جێی سەرنجە، بەڕاستی نابێ بەرپرسانی جەھەپە بەرگریی لەبەزاندنی سنووری تورکیا بکەن لەلایەن کۆپتەرەکانی سوپای سوریاوە، بۆ تورکیا رۆژ رۆژی یەکێتی نەتەوەیی و پێکەوە بوونە نەک دوو بەرەکێ".