دیمەشق
بە گوێرەی ھەواڵێکی (ئاژانسی رەسمی سوریا - سانا) سەرۆکی ئەرکانی سوپای سوریا جەختیکردووەتەوە لەڕاستی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکیان لەلایەن تورکیاوە.
سەرۆکی ئەرکانی سوپای سوریا رایگەیاندووە کۆپتەرێکی سوپاکەیان لە "کاتی چاودێریکردنی تیرۆریستان" لەناوچە یونسیە نزیکی سنووری تورکیا، لەلایەن فڕۆکە شەڕ کەرەکانی ئەو وڵاتەوە خستوویانەتە خوارەوە.
رۆژی دووشەممە (١٦ی ئەیلول) لەناوچەی یونسیە لەپارێزگای لازقیە، کۆپتەرێکی سوپای سوریا بۆ ماوەی چەند دەقیقەیەک سنووری ئاسمانیی تورکیای بەزاند، ھەرزوو فڕۆکە شەڕ کەرەکانی تورکیا چوونەوە بەگژیاو لەئاکامدا دوای پێکرانی لەناو خاکی سوریا کەوتە خوارەوە.
سوریا رایگەیاندووە ھەلیکۆپتەری ئەوان بۆ چاودێرییکردنی " تیرۆریستان" بەناوچەکەدا سوڕاوەتەوەو بۆ ماوەیەک سنووری ئاسمانیی تورکیای بەزاندووە.