Hamit Hüseyin
25 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2017
هەولێر- AA
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە هەمووان لە ئاست بەرپرسیاریەتیدابن و رێگانەدرێت کە بارودۆخەکە بەرەو شەڕ و ناکۆکی زیاتر بچێت.
لە راگەیاندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "ئه‌و بارودۆخه گرژ و مه‌ترسیداره‌ى رووبه‌ڕووى عێراق و كوردستان بووەته‌وه، هه‌مووان ناچار ده‌كات له ئاستى به‌رپرسیاریه‌تیى مێژوویی‌دا بین و رێگا نه‌ده‌ین بارودۆخه‌كه زیاتر به‌ره‌و شه‌ڕ و پێكدادان بچێت له‌نێوان هێزه عیراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌دا".
لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "په‌لامار و به‌ریه‌ككه‌وتنى هێزه‌كانى عیراق و پێشمه‌رگه له 16/10/2017ـه‌وه تا ئه‌مڕۆ، زیانى به هه‌ردوولا گه‌یاندووه، له‌وانه‌شه ببێته هۆى خوێنڕشتنێكی به‌رده‌وام و له ئاكامیشدا تێكدانى رایه‌ڵه و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى نێوان پێكهاته‌كانى عێراق".
هەر لە راگەیاندراوەکەدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیازی سێ خاڵی کردووە کە بریتییە لە راگرتنی شەڕ و سڕکردنی ئەنجامی ریفراندۆم و دەستپێکی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا. هەروەک لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بێگومان شەڕ لە نێوان هەردوولادا، نابێتە هۆی سه‌ركه‌وتنى هیچ لایه‌ك، به‌ڵكو له هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا وڵات به‌ره‌و ههڵدێریى گشتى ده‌بات، بۆیه له روانگه‌ى هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تى به‌رامبه‌ر گه‌لى كوردستان و عێراق، پێشنیاز بۆ حكوومه‌ت و راى گشتیی عیراق و جیهان ده‌كه‌ین کە
1- ڕاگرتنى ده‌ستبه‌جێی ته‌قه‌كردن و هه‌موو جۆره كردارێكى سه‌ربازى له هه‌رێمى كوردستان.
2- سڕكردنى ئاكامى ریفراندۆم كه له كوردستانى عیراق ئه‌نجام درا.
3- ده‌ستپێكردنى دیالۆگى كراوه له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى فیدراڵ له سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عیراق".