کەرکوک
خۆپیشاندەران گوتیان دادگا بڕیارێکی دەرکردووە بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو زەویانە بدەنەوە کە بەبێ ئیزنی شارەوانی خانوویان لەسەر دروستکردووە.
ئەو کەسانەی ناڕەزاییان دەردەبڕی و دەیانگوت نوێنەرایەتیی پێنج سەد خێزان دەکەن، رێگەی سەرەکی کەرکوک - بەغدایان بۆ ماوەیەک پەکخست.
ئەوان گوتیان " زیاتر لە ٥٠٠ مالێن لەگەڕەکی عەرەسە، لەسەردەمی ڕژێمی سەدام حوسێندا بەزۆر دەرکراین و خانووکانمان لەلایەن ئەو ڕژێمەوە خاپوور کران، لە دوای ئازاد کردنی کەرکوک لەساڵی ٢٠٠٣ ئێمە ھاتینەوە شوێنی خۆمان و ئاوەدانمانکردەوە، کەچی ئێستا دادگای کەرکوک بڕیارێکی دەرکردووە دەبێ قەربووی خاوەنی ئەم زەوییانە بکەینەوە یان کرێ بدەین، ئێمە خاوەنی راستەقینەی ئێرەین نەک کەسی دیکە".
سەرباری ناڕەزایی ئەو خەڵکە بەڵام سەرۆکی شارەوانیی کەرک دەڵێ ئاگایان لەپرسی وا نییەو ھیچیان پێنەگوتراوە.
عەبدولکەریم حەسەن سەرۆکی شارەوانیی کەرکوک بۆ AA گوتی " ئاگاداری ھیچ کێشەیەکی لەو شێوەیە نین بۆیە تاکو ئاگادارنەکرێنیەوە ناتوانین دەست تێوەردان لەم بابەتە بکەین ھەرکاتیش بە ئێمە گوترا ئەوە چارەسەری بۆ دەدۆزینەوە بەپێ یاسا".