İnci Gündağ
15 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2015
لەندەن
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی ئەرشەد ساڵحی، لەبارەی گوشار خستنەسەر تورکمانەکانی سووریا لەلایەن پەیەدە کە باڵێکی سەر بەپەکەکەیە رایگەیاند: "بەهۆی هاتنی داعش بۆ ناوچە تورکمانشینەکانی سووریا و بۆردومانکردنی ناوچەکە بووەتە هۆی دابڕانی تورکمانەکان لەناوچەکانی خۆیان".
ساڵحی لەکۆبوونەوەیەکی کراوەدا لەلەندەنی پایتەختی بەریتانیا کەپەیمانگای یونس ئەمرە لەژێر ناوی "پلاتفۆڕمی هاریکاری جیهانی تورکی" بۆ رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی رێکخستبوو، دوا.
بەر لەدەستپێکردنی کۆبوونەوەکە ناوبراو سەبارەت بەو راپۆرتە دوا کە بۆ رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی نووسراوە و باس لەدەرکردنی تورکمان و عەرەبەکان دەکات لەناوچەکانی خۆیان لەباکووری سووریا لەلایەن یەپەگە باڵی سەربازی پەیەدەوە و گوتی ئەوان و داعش پڕۆژەیەکی سیاسیین یەک سیاسەتی دیاریکراو پەیڕەو دەکەن شاری تەلەعفەری تورکمانشینی لەعێراق و تەلئەبیەزی لەسووریا بەیەکتری چواند.
ساڵحی گوتی: "داعش دێ لەعێراق نەخشە دەکێشێ کە لەبەرژەوەندی کەسانێک دایە. ئەو نەخشەیە بەتایبەت لەسەر ناوچە تورکماننشینەکان دەکێشرێ. پلانی داعش لە تەلەعفەرەوە دەستی پێکرد. لەسووریاش داعش هاتە شاری تەل ئەبیەزی تورکمانی دواتر لەو ناوچەیە داعش بۆردومان دەکرێ بەو هۆیەوە تورکمان و عەرەبەکان ناچارن ئەو شارە جێ بێڵن. دواتر پەکەکە و پەیەدە پڕ چەک دەکرێن و دێنە ناوچەکە. تورکمان و عەرەبی تێدا نەماوە، ئەوان دەڵێن تەل ئەبیەز هی ئێمەیە".
لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک تورک و تورکمانی عێراقی و ئازەری بەشداربوون کە لە بەریتانیا دەژین.
ساڵحی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەدا رێکخراوی تیرۆرستی داعش بەر لەهەر کەسێک تورکمانەکانی کردووەتە نیشانەی ئامانجەکانی و گوتی: "یەکەمجار پەلاماری تورکمانەکانی دا دواتریش ئێزدی و مەسیحییەکان کە سەیری رەوشەکە دەکەین، رای گشتی وڵاتانی رۆژئاوا هیچ باسی تورکمان ناکەن. باسنەکردنی تورکمانەکان شتێکی ئاسایی نییە، بۆیە لەمەودوا لەدەرگای وڵاتانی ئەورووپا دەدەین و کێشەکانمانیان بۆ باس دەکەین. دەبینین لۆبی تورکمانەکان لەوڵاتانی رۆژئاوا لاوازە. لەو چوارچێوەیەدا هاتووینەتە بەریتانیا تاکو لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرە کۆببینەوە. لەئەڵمانیاش چالاکییەکانمان درێژە پێدەدەین".