Heman Hussein Yaseen
18 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2023
کەرکووک - AA
پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتایی هات.
كاتژمێر ٧ی بهیانی ئهمڕۆ شهممه، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان كه لە ١٥ پارێزگای عێراق دەستی پێکردبوو، کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتاییهات و سندوقەکانی دەنگدان داخران.
لە سەرانسەری عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان-عێراق، نزیکەی ١٦ ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەبوو و پێنج هەزار و ٩٠٤ کەس پاڵێوراوی بەدەستهێنانی ٢٨٥ کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بوون.
لە پارێزگای کەرکووک، ٨٧١ هەزار کەس مافی دەنگدانی هەبوو بۆ بەدەستهێنانی ١٦ کورسی ئەنجوومەنی پارێزگا کە یەک دانەیان بۆ پێکهاتەی مەسیحی تەرخانکراوە.
لەم پارێزگایە ٣١٨ بنکە بۆ دەنگدەران دەستنیشانکرابوو، هاوکات نوێنەری لایەنە سیاسییەکانیش وێڕای چاودێران لە بنکەکان بوونییان هەبوو.
کاتژمێر شەشی ئێوارە سندوقەکانی دەنگدان بە ڕووئ دەنگدەران داخران و چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامی پڕۆسەکە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕابگەیەنرێت.
دوای ١٨ ساڵ یەکەمجارە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک بەڕێوەدەچێت و دوایینجار ساڵی ٢٠٠٥ پڕۆسەکە ئەنجامدرابوو.
هاوکات ساڵی ٢٠١٣ پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق بەبێ کەرکووک بەڕێوەچووبوو.