Zana Natık Kerem
13 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2022
ھەولێر ــ AA
دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرکۆمار، دەستی پێ کرد.
رێژەی یاسایی ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ھەڵبژاردنی سەرکۆمار تەواوبوو کە لە کۆیی ٣٢٩ ئەندام، ٢٦٩یان ئامادەن.
لە میانی دانیشتنەکەدا، دەنگدانی نھێنی بۆ ھەڵبژاردنی سەرکۆمار دەستی پێ کرد.
ھەریەک لە عەبدولەتیف رەشید و بەرھەم ساڵح دوو کاندیدی بەھێزن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرکۆماری عێراق.
پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندووە کە کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق، رێبەر ئەحمەد کشاندووەتەوە و داوای لە ئەندامانی فراکسیۆنەکەی کردووە کە دەنگ بە عەبدولەتیف رەشید بدەن.
لای خۆیەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایانگەیاندووە کە ھەر سوورە لەسەر کاندیدکردنی بەرھەم ساڵح بۆ پۆستی سەرکۆمار.