ماردین
دۆخان ئۆزباھچەجی بریکاری شارەوانیی دێریک و چەند ئەندامێکیتری بەدەپە لە بەردەم تەلاری شارەوانیی دێریک، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان بۆ داواکاریی خوێندن بە زمانی کوردی ساز کرد.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا مورات ئارسلان ئەندامی رێکخراوی کار باسی پاکێچی دیموکراتیزەبوون و پرۆسەی ئاشتی کرد و گوتی "بریارە لە کۆتای ئەم مانگە سەرۆکوەزیران رەجەپ تەیب ئەردۆغان ناوەرۆکی پاکێچەکە بۆ گەلی تورکیا ئاشکرا بکا" و ھیوای خواست ئەو پاکێچە ھەندێ خاڵی لە بەرژەوەندیی کێشەی کورد تێدا بێ.
ھەروەھا گوتی "خوێندن بە زمانی دایک مافی سەرەتایی گەلانە، چۆن دەبێ تورکیا باسی دیموکراسی و چارەسەری ئاشتییانە بکا کەچی رێگە بە خوێندن بە زمانی کوردی نەدا".