پەرلەمانی توركیا
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە لەبارەی بەردەوامیی کاری کۆمیسیۆنەکە دوای دەستپێکردنەوەی خۆلێکی تری کارەکانی پەرلەمان، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەمیل چیچەک ئاشکرای دەکا، پەرلەمان لە یەکی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەردا خولێکی نوێی کارەکانی دەست پێدەکات و (عەبدوڵا گیول) ١١ ەمین سەرکۆماری تورکیا بەبۆنەی کردنەوەی پەرلەمانەوە دواین وتاری خۆی پێشکەش دەکا، دوای ئەوەش کارەکانی کۆمیسیۆن بەردەوام دەبێ.
ئەو راشیگەیاند راستە کار کراوە بەڵام چیمان بەدەستھێناوە ئەوە گرنگە.
سەرۆکی پەرلەمان پێی وابوو کارەکان بەو خاویە باش بەڕێوە ناچن و "ئەو ئامانجەی ھەمانبوو لە دانوستان لەسەر دەستوری نوێ پێی نەگەیشتووین".
وەک ئاماژەیەکیش بۆ کۆتاھێنان بە کارەکانی کۆمسیۆن چیچەک گوتی "خۆر لە ئاوابووندایە و بەشێکی زۆریشی ئاوا بووە".