Muhammet Ali Kemal
24 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2015
سه‌رۆکی گشتیی ئاک پارتی و سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو دەڵێت: "سه‌رۆکی سووریا که توانیویه‌تی له‌سه‌دا 14ی خاکی وڵاته‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه بێت، پێنج ملیۆن هاووڵاتی سووریای ناچار به رۆیشتن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته کردووه و حه‌وت ملیۆن هاووڵاتی له نێوخۆی وڵات‌دا بێ ماڵ و حاڵ کردووه، مه‌حاڵە بتوانێت ئاشتی بۆ وڵاته‌که‌ی بهێنێت".
له‌به‌رامبه‌ر وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی 'تورکیا به‌مه‌رج قبووڵی قۆناغێکی راگوزه‌ر به به‌شداری ئه‌سه‌د ده‌کات' سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا دەڵێت کە له یه‌که‌م قۆناغدا ئه‌وان پێیان وابوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سووریا به‌شار ئه‌سه‌د ریفۆرم ئه‌نجام بدرێت و سه‌قامگیریی له‌و ڵاته فه‌راهه‌م بکرێت، ئه‌و سیاسه‌ته‌یان له مانگی کانوونی دووه‌می 2011ه‌وه هەتا مانگی ئه‌یلوولی هه‌مان ساڵ ئه‌و سیاسه‌ته‌یان گرتبووه‌به‌ر.
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا باسی له‌وه کرد دوای ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له جیاتی ئه‌نجامدانی ریفۆرم، ستەم له گه‌له‌که‌ی خۆی دەکات، ئیتر ئه‌وان پێیان وابوو پێویسته ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رکۆمار بۆ سه‌رۆکوه‌زیرانێکی به‌هێزتر بگوازرێته‌وه و بدرێته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتێک که هه‌موو چینه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی تێدا بێت و بۆ ماوه‌ی ساڵێکیش له‌گه‌ڵ رووسیا، ئێران و هه‌موواندا قسه‌یان له‌وباره‌یه‌وه کردووه و رایگه‌یاند: "به‌ڵام له 2012ه‌وه که ئه‌سه‌د بۆمبی بەرمیلی بەکار دەهێنێت و ملیۆنه‌ها سووری ناچار کرد بێنه تورکیا و بچنه وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، ئیتر ئه‌وکات به‌بڕوای ئه‌وه‌ی که چیتر ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د بوونی نییه و هه‌ڵوێستی روونی خۆمان دژی وه‌رگرت. له‌وباره‌یه‌شه‌وه یه‌که‌م پلانمان له هاوینی ساڵی 2012 دایه. واته ئه‌وه‌ی که پێویسته ئه‌سه‌د بڕوات. پێش ئه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و بیرتان بێت من وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه باسمان له مۆدێلی فاروق ئه‌لشه‌رع کردبوو. چیتر مشت‌ومڕ له‌وباره‌یه‌وه ناکه‌م به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ی ئێستا تێیداین، سه‌رۆکی سووریا که توانیویه‌تی له‌سه‌دا 14ی خاکی وڵاته‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه بێت، پێنج ملیۆن هاووڵاتی سووریای ناچار به رۆیشتن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته کردووه و حه‌وت ملیۆن هاووڵاتی له نێوخۆی وڵات‌دا بێ ماڵ و حاڵ کردووه مه‌حاڵه چیتر بتوانێت ئاشتی بۆ وڵاته‌که‌ی بهێنێت".
داودئۆغڵو باسی له‌وه کرد رووسیا و ئێران پشتیوانی له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌که‌ن و گوتی: "بۆ نموونه، ئەسەد گه‌لی سووریا له پشتییه‌تی؟ سەبارەت بە ئەسەد گه‌لی سووریا چی ده‌ڵێت؟ ئه‌گه‌ر بهاتایه و گه‌لی سووریای له پشت بووایه، ئه‌وە له ئێستادا فڕۆکه‌کانی رووسی ئه‌وێیان بۆردومان نه‌ده‌کرد. رژێمێک که رێگه بدات سوپایه‌کی داگیرکا‌ر خاکه‌که‌ی بۆردومان بکات، ده‌توانێت یاسایی بێت؟ به‌ڵام ده‌گاته کوێ، ته‌نها باس له رۆیشتنی ئه‌سه‌د ده‌کرێت".
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو ئاماژه‌ی بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی دوێنێ کرد له نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه فه‌ریدوون سینیرلیئۆغڵو له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، ئه‌مریکا و رووسیادا و گوتی: "باس له هه‌موو شێوازه‌کان ده‌کرێت. باس له هه‌نگاوه‌کانی رۆیشتنی ئه‌سه‌د په‌یوه‌ست به راگه‌یه‌نراوی ژماره یه‌ک و دووی جنێڤ ده‌کرێت به‌ڵام وه‌ک ده‌ره‌نجام ئه‌گه‌ر بێت و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکرێت ده‌سه‌ڵاتێکی له‌و جۆره ده‌توانێت ئاشتی بۆ سووریا بهێنێت، به‌مانای ئه‌وه دێت که مێژوو و راستییه‌کان نه‌زانیت و ئازاری گه‌لی سووریا نه‌بینیت".
داودئۆغڵو باسی له‌وه‌کرد ''ئه‌و مرۆڤکوژه 300 هه‌زار که‌سی کوشتووه'' و به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی به‌قسه‌کانی دا: "له رابردوودا، ئه‌وکاته‌ی سته‌می له گه‌له‌که‌ی خۆی نه‌کردبوو، دۆستی ئێمه بوو. له ئێستادا دوو ملیۆن و 200 هه‌زار سووری له تورکیان. له هه‌ر یه‌کێک له‌وانه بپرسن 'ئایا ئه‌سه‌د ده‌توانێت ئاشتی بۆ سووریا بهێنێت، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌سه‌د به‌رده‌وام بێت له سه‌رۆکایه‌تیکردنی سووریا ده‌چیته‌وه وڵاته‌که‌ت؟' له منداڵانی بێسەپەرشت بپرسن، له‌و کچه گه‌نجانه بپرسن که قاچه‌کانیان بڕاوه‌ته‌وه. من هه‌موو ئه‌وانه‌م بینیوه. ئه‌و خاتوونه گه‌نجه، بێژه‌ره‌که، کاتێک له‌وێوه قسه بۆ ئێمه ده‌کات، ئایا ده‌زانێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سووکایه‌تیان به سه‌رکۆمار کردووه قاچی چه‌ند کچی گه‌نج بڕاوه‌ته‌وه، چه‌ند کچ بێ قاچ ماونه‌ته‌وه؟ ئه‌مه ئێمه کردمان؟ پێویسته شه‌رم بیانگرێت. به‌ڕاستی ئه‌مه له یاخیبوونی نێو ناخمه‌وه ده‌ڵێم. ئه‌و نووسه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت بازاڕگه‌رمی به ئه‌سه‌ده‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بکه‌ن، کاتێک من سه‌رۆکی راوێژکاران بووم ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ده‌گرتم که کۆبوونه‌وه‌ی نێوان سووریا-ئیسرائیل ده‌که‌م".