Nazlı Yüzbaşıoğlu
03 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان، نیكۆس كۆسیاس سبه‌ی له میانی ریوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی بینای كۆنسولخانه‌ی یۆنان له ئیزمیر كه نۆژەنكراوهتهوه، كۆده‌بنه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كردنه‌وه‌ی بینای كۆنسولخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له شاری ئیزمیر كه نوێ نۆژەنكراوهتهوه، سبه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شاره ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه چاوش‌ئۆغڵو به‌شداری له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ده‌كات و له‌و میانه‌شدا هه‌ردوو وه‌زیر كۆده‌بنه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیهكان.