رۆژی پێنج شه‌ممه ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌نی سیاسی له كۆمیته‌ی هه‌ولێری حزبی شیوعی كوردستان كۆبوونه‌وه، ئه‌و حزبانه به‌شی زۆریان نوێنه‌ریان له په‌رله‌مانی كوردستان نییه و ده‌یانه‌وێت به هه‌مانگی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تر به‌شداربن له نووسیونهوهی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.
له‌و كۆبوونه‌وه 17 حزب و لایه‌نی سیاسی به‌شداربوون، له پێنج حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ش نوێنه‌ری هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی ئاماده بوون. به‌ڵام نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌نه‌بوو.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی نوێنه‌ری ئه‌و حزبانه باسیان له پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش كرد له نێوانیاندا وه‌ك لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان بده‌نه لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، بۆ راپرسی.
نوێنه‌ری حزبی شیوعی ئه‌حمه‌د شیروانی رایگه‌یاند "له‌سه‌ر پێشنیاری حزبی شیوعی و سۆشیالیست داوامانكرد ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجامدرێت، ئامانج لێی بۆ ئه‌وه‌یه كه ده‌مانه‌وێت به‌شدار و پاڵپشتی له نووسینه‌وه‌ی پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، چونكه ئاشكرایه ده‌ستوور ته‌نیا بۆ چه‌ند حزبێك نییه".
گوتیشی "ده‌مانه‌وێت هه‌وڵی رۆشنبیری خه‌ڵكی كوردستان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك هاووڵاتیانیش له‌كاتی راپرسی هه‌موو تاكێك ئاگاداربێت بزانێت، ئه‌و ده‌ستووره چۆنه و چۆن داڕێژراوه".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد له‌رۆژانی داهاتووش كۆ ده‌بینه‌وه، هه‌موو ئه‌و راسپاردانه‌ی هه‌مانه ئاراسته‌ی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كه‌ین.
له‌لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سه‌لاح باپیر رایگه‌یاند "پێمانباشبووه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شداربن له كاره‌كانی ئاماده‌كردنی پڕۆژه ی ده‌ستوور تا ئێستا 9 ماده‌ی بهرێكراوه تازه ناگه‌ڕێته‌وه، ئێستاش پشتیوانی له‌و لێژنه‌یه ده‌كه‌ین، پێمانباشه ئه‌م ده‌ستووره هه‌موو هاووڵاتی و لایه‌نێك به‌شدار بێت تێدایه".
گوتیشی "پێمانباشه سیسته‌می حوكمڕانی په‌رله‌مانی بێت، چونكه سیسته‌مێكی وه‌ها به‌ئاسانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌توانن به‌شداربن تێدا هه‌روه‌ها سنووری هه‌رێمی كوردستان به باشی دیاری بكرێت".
لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژه ره‌شنووسی ده‌ستووی هه‌رێمی كوردستان، بۆ راپرسی له ئێستادا له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه.
ئه‌و لیژنه‌یه 21 كه‌سن به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی چوار لایه‌نه‌كه حزبی شیوعی، سۆشیالیست، ئاراسته‌ی سێیه‌م، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌و ئه‌ندامه‌یان ره‌تكرده‌وه. لیژنه‌كه به 20 ئه‌ندام كاره‌كانی به‌رێ ده‌كات.
ئه‌حمه‌د شیروانی كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعییه ده‌ڵێت "ئێمه له‌سه‌ر بڕیاری خۆمانین و پاشگه‌ز نابینه‌وه، ئاماده‌نین ئه‌و كورسییه به چوار لایه‌نی سیاسی وه‌ربگرین".
سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی حزبی شیوعی بۆ ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، شێروانی بۆ ئانادۆڵو گوتی "وه‌كو حزبی شیوعی تێبینیمان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی پڕۆژه ده‌ستووری ئێستا هه‌یه ده‌مانه‌وێت پرسی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلایی بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئابووریش به‌شێكه سه‌رنجه‌كانمان ده‌مانه‌وێت سیاسیه‌تی ئابووری هه‌رێممان لاروون بێت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه".
هه‌وره‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی باسی له‌وه‌شكرد ده‌مانه‌وێت بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چۆن دیاری ده‌كرێت، له پێناو ئه‌و تێبینیانه كۆڕ و سیمینار ده‌به‌ستین، دێینه سه‌ر شه‌قام و به‌رده‌م په‌رله‌مان".