هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوای ٤٢ ساڵ بۆ یەکەم جار لە نێو شاری بەرشەلۆنە یارییەکی فەرمی ئەنجام دەدات.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا روونیکردەوە کەوا، داوای لە فیدراسیۆنی وڵاتەکەی دەکات بە مەبەستی ئەنجامدانی یارییەکی فەرمی لە شاری بەرشەلۆنە ئەنجامی بدات.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەش هەریەک لە پارتی گەل کە پارتێکی راستڕەوی کەتەلۆنیە، لەگەڵ یانەی ئیسپانیۆڵ کە لە هەرێمی کەتەلۆنیایە پشتیوانی خۆیان بۆ داوایەکە دەربڕی، هەروەها سەرۆکی شارەوانی بەرشەلۆنەش ئادا کۆلاو پێشوازی لە داوایەکە کرد.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەوێت یاری پاڵاوتنی جامی جیهانی ٢٠١٨ کە لە ٢ی ئەیلولی ٢٠١٧ بەڕێوەدەچێت لە شاری بەرشەلۆنە ئەنجام بدات و بۆ ئەم مەبەستەش داوایەکی پێشکەشی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکە کردووە.
دواین جار کە لە شاری بەرشەلۆنە هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاری فەرمی ئەنجام دا لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥ کە لە یاریگای کامپ نوـی تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە لە نێوان دانیمارک و ئیسپانیا بەڕێوەچوو تێیدا ئیسپانیا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە.