Sangar Hamad Azeez
10 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2017
فیدراسیۆنی جیهانی بۆ تۆپی پێی (فیفا) ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمى بڕیاریدا ژماره‌ى هه‌ڵبژارده‌كانى مۆندیال له ساڵى ٢٠٢٦ بەدواوە له ٣٢ هه‌ڵبژارده بۆ ٤٨ هه‌ڵبژارده زیادبکرێت.
فیدراسیۆنه‌كه ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى لە ساڵى ٢٠١٧دا بە زۆریندەی دەنگ بڕیارى زیادكردنى هه‌ڵبژارده‌كانى مۆندیالى ده‌ركرد لە ٢٠٢٦دا.
جێگای ئاماژەیە مۆندیالی ٢٠١٨ لە رووسیا بەڕێوەدەچیت و مۆندیالی ٢٠٢٢یش قەتەر میوانداری دەکات بەڵام تاوەکو ئێستا دیاریی نەکراوە کە کام وڵات میونداری مۆندیالی ٢٠٢٦ دەکات.
یه‌كه‌م جامی جیهانی تۆپی پێ لە ساڵى ١٩٣٠ لە ئۆروگوای به‌رێوه‌چوو کە تیایدا ١٢ هه‌ڵبژارده به‌شداریان كرد. دواتر ئەو ژمارەیە بەرزکرایەوە بۆ ٣٢ هەڵبژاردە.