سه‌ڵاحه‌دین
له ئه‌نجامی هێرشی چه‌كداری چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراودا له شارۆچكه‌ی دوزخورماتووی سه‌ربه پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین سێ پۆلیس كوژران.
له‌و باره‌یه‌وه، قایمه‌قامی دوزخورماتوو شه‌لال عه‌بدول به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "له كاتی تێپه‌ڕبوونی كاروانێكی پۆلیسی به‌رپرس له پاراستنی دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیان كردووەته سه‌ر كاروانه‌كه، پاش دروستبوونی شه‌ڕ و پێكدادان كه ماوه‌ی 10 خولهك به‌رده‌وام بووه پێنج كه‌س كوژراون كه سێیانیان پۆلیس و دووانیان چه‌كداری هێرشبه‌ربوون، سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ش لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێكردووه".
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندرا كه ئه‌و سێ پۆلیسه‌ی كوژراون، دووانیان عه‌ره‌ب و یه‌كێكیان كورد بووه. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه‌وا ئه‌و چه‌كدارانه‌ی هێرشیان كردۆته سه‌ر كاروانی پۆلیس كورد بوون.
له ماوه‌ی رابردوودا له دوزخورماتوو گرژی كه‌وته نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی كه له چه‌كدارانی شیعه‌مه‌زهه‌ب پێكهاتوون.