ئورفا
بەشی هەرە زۆری دانیشتوانی كۆبانێ كە پێش هەشت مانگ بە هۆی هێرشەكانی تیرۆریستانی كۆبانێ-وە ئاوارەی توركیا ببوون لە گەورەترین كەمپی ئاوارەكان لە ناوچەی سوروچ نیشتەجێ كراون. ئەو ئاوارانە كە لە سایەی هاوكارییەكانی توركیاوە هەوڵ بۆ كەم كردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان دەدەن، بە هۆی ئەو هاوكارییانەوە كە پێشكەشیان كراون سوپاسی توركیا دەكەن.
ئاوارەكان باسی ئەوە دەكەن كە لە توركیا بە باشترین شێوە پێشوازیان لێكراوە و هاوكارییەكانی رێكخراوە مەدەنییەكان، مانگی سووری توركیا و ناوەندی كاروباری نائاسایی سەربە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانیش توركیایش بۆ ئاوارەكان رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبن. ئاوارەكانی كۆبانێ بە هۆی ئەوەیەوە كە توركیا دەرگای بۆ ئەو هاوشارییانەیان كردووەتەوە كە بەم دواییە بە هۆی هێرشەكانی تیرۆریستانی داعشەوە بریندار ببوون سوپاسی توركیا دەكەن.
نەجمەدین ئەحمەد یەك لەو ئاوارانەیە و بە ئانادۆڵو گوتی: "توركیا پێشتر دەرگای بۆ ئاوارەكانی شارەكانی دیكەی سووریایش كردبوویەوە و نزیكەی حەوت مانگە لە كەمپی ئاوارەكانی ناوچەی سوروچ و سەرانسەری توركیا هەمیشە هاوكاری كردووین. پێش شەڕ و دوای شەڕیش هاوكارییەكانی توركیا بەردەوام بووە، ئەوەی داعش دەیكات لە نێو ئیسلامیدا بوونی نییە و موسڵمان ئەمە بەرامبەر بە موسڵمانانی دیكە ناكات".
عەزیز بەركەل ئاوارەیەكی دیكەی كۆبانێ-یە و گوتی: "بە هۆی هێرشەكانی ئەم دوایەی تیرۆریستانی داعش بە سەدان كەس لە كاتی خواردنی پارشیودا لە نێو ماڵەكانیان لە لایەن تیرۆریستانەوە كوژران، توركیا ئێمەی لە پەریشان بوون رزگار كرد. تیرۆریستانی داعش لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا هێرشی سەر ئێمەیان كرد، دەمانەوێت هەر چی زووە داعش بگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوە هاتووە، لەم بارودۆخە سەختەدا توركیا ئێمەی پاراست، ئەگەر توركیا هاوكاری نەكردباین، ئەوا هەموومان لە ناودەچووین. سوپاس بۆ خوا، توركیا هەموو پێداویستییەكانی ئێمەی دابین كردووە".
ناویدە موسلێم یەكێكی دیكە لەو ئاوارانەیە و گوتی: "لە توركیا رووبەڕووی هیچ جۆرە كێشە و گرفتێك نەبوونەوە بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەكانمان زۆر بە باشی پێشوازیمان لێكراوە".