كەركووك
نەجمەددین كەریم، پارێزگاری كەركووك و پزیشكی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەركۆماری پێشووی عێراق جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: "باری تەندروستی تاڵەبانی باشە، بەڵام دیار نییە كە بەشداری لە یادی دامەزراندنی حزبەكەیدا دەكات یان نا".
لە لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو، پارێزگاری كەركووك دكتۆر نەجمەددین كەریم گوتی: "دوو رۆژ پێش ئێستا سەردانی سەرۆك تاڵەبانیم كرد. سوپاس بۆ خوا تەندروستی مام جەلال باشە. بەڵام دیار نییە كە ئایا بەشداری لە ئاهەنگەكانی یادی دامەزراندنی یەكێتیدا دەكات یان نا".
نەجمەددین كەریم گوتیشی: "مام جەلال هێشتا رابەرمانە. ئەو كار و سەركەوتنانەی ئەمڕۆ لە كەركووك بەدەستمان هێناوە بە ئاراستەی ئەو جێبەجێ كراون. لەسەر رۆشنایی سیاسەتی برایەتی و رێزگرتن لە هەموو لایەنەكان لە كەركووك كار دەكەین".
لەبارەی تەندروستی تاڵەبانی، نەجمەددین كەریم گوتی: "كاتێك باس لە بەشداری كردن و نەكردنی دەكەین لە یادەكاندا، وەك كەسێك كە لە نزیكەوە چاودێری تەندروستی دەكەم دەتوانم بڵێم تەندروستی باشە، بەڵام ئەو جۆرە نەخۆشیەی بەسەریاندا هات رەنگە هەندێ جار باش بێت و هەندێ جاریش خراپ. هەندێ جار دەبێت نەچێتە قەرەباڵغیەوە، لەبەرئەوە بەشداری كردنی لەو یادەدا پەیوەستە بە باری تەندروستی لەو رۆژەدا".