ھاوسەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، سارە داودئۆغڵو، سەردانی کچە ھونەرمەندی کورد موتلو کایای کرد.
لە دوای ئەوەی موتلو کایا بەشداری لە پێشبڕکێیەکی دەنگ کرد و پاشان بە چەک ھێرشکرایە سەری و بەسەختی بریندار کرا. ھاوسەری داودئۆغڵو سەردانی نەخۆشخانەی دیاربەکری بەشی فریاگوزاری خێرای کرد.
ھاوکات سارە داودئۆغلو کە خۆشی پزیشکە زانیاری لەبارەی بارودۆخی کایا لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکە وەرگرت. ناوبراو لە سەردانەکەیدا ھیوای چاکبوونەوەی هەرچی زووتری بە دایک و باوکی موتلو کایا راگەیاند.
کچە ھونەرمەندی کورد، موتلو کایا لە دوای ئەوەی بەشداری لە پێشبڕکێیەکی دەنگ کرد لە شاری ئیستانبوڵ، لە شارۆچکەی ئەرگانی لە ١٨ی ئادار لە نێو ماڵەکەی خۆی بە چەک ھێرشکرایە سەری و بە سەختی بریندار کرا. لە دوای رووداوەکەش ھاوڕێی پێشووی کایا، وەیسی ئەرجان دەستگیر کرا.