Zana Natık Kerem
25 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2018
بەغدا ــ AA
ئەفسەری پۆلیس، نەقیب حەبیب شممەری رایگەیاند، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رەعد دەهلی لە هەوڵێكی تیرۆركردن لە سنووری پارێزگای دیالە رزگاری بوو.
حەبیب شممەری بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشكرای كرد، بۆمبێكی چێنراو لەسەر رێگەی نێوان هەردوو شاری بەلدروز و باقووبە بە ئۆتۆمبێلی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، رەعد دەهلكی تەقییوەتەوە.
ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەشدا كە تەقینەوەكە جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە و رەعد دەهلكیش لە تەقینەوەكە رزگاری بووە.
هەر چەندە تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە، بەڵام بەرپرسانی عێراق زۆر جار داعش بە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوانە تۆمەتبار دەكەن كە لە ناوچەكانی عێراق روودەدەن.
رەعد دەهلكی ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی هێزە عێراقییەكانە لە ئەنجوومەنی نوێنەران كە زۆربەی لایەنە سوننەكان لە خۆدەگرێت و لە كۆی 328 كورسی خاوەنی 53 كورسییە.