وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو لەگەڵ ئەیاد مەدەنی، سکرتێری رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی کۆ بووەوە.
سکرتێری رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی، بەھۆی پشتگیریی بەردەوامی تورکیا لە رێکخراوەکە و کاتی ھەڵبژاردنی بۆ ئەو پۆستە، دەستخۆشی لە تورکیا کردووە.
مەدەنی گوتوویەتی: "تورکیا یەکێ لە ئەندامە چالاک و گرنگەکانی رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامییە. بۆیە ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ تورکیا بۆ ئەو رێکخراوە زۆر گرنگە. مەبەستم لە سەردانی ئەنقەرە وەرگرتنی بیروڕای تورکیایە لە بارەی دوای رۆژی رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامییە."
لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی تورکیا پیرۆزبایی لە سکرتێری نوێی رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامیکرد و گوتی: "تورکیا پشتگیریی لە سکرتێری نوێ و کار و چالاکییەکانی رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی دەکا."