لە ئاکامی هێرشی سوپای سوریا بۆ سەر هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی ئەو وڵاتە ٤٦ کەس کوژران کە ١٠ یان ژن و پێنجیان منداڵن.
رێکخراوی مافی مرۆڤ لە سوریا رایانگەیاند: لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی و وشکانی سوپای سوریا بۆ ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆندان:
لە چواردەوری دیمەشق، ١٨ کەس
حەمس ١١
درعا هەشت
حەڵەب سێ
ئیدیلیب دوو
حەما دوو
هەریەکە لە قونەیتەرەو دەیرەزور دوو کەس کوژراون
بە گشتی ٤٦ کەس لەو هێرشانەدا کوژراون.
لە لایەکی دیکە کۆمیتەی هاریکاری ناوخۆیی سوریا LCC ئاشکرایکردووە لەئەنجامی هێرشی چەن یەکینەیەکی سوپای سوریای ئازاد بۆ سەر گرتووخانەیەکی ژێر دەسەڵاتی داعش، ١٢٤ زیندانی ئازاد کراون. هەروەها لە شارۆچکەکی جەرابلوسی سەر بەشاری حەڵەب، لە نێوان هەردوو هێزی ئۆپۆزسیۆندا شەڕی قورس بەردەوامە.
راگەیەنراوە تەواوی شارۆچکەی بابی سەر بە حەڵەب کەوتۆتە ژێر کۆنترۆڵی داعشەوە.
لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵیی سوریا SANA بڵاویکردەوە: هێزەکانی سوپای سوریا دەستیان گرتووە بەسەر چەندین بارەگا و مۆڵگەی هێزە تیرۆریستییەکان لە ناو شاری حەڵەب و دیمەشق دا.