مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە سەلاحەدین پێشوازیی لە دكتۆر ئەیاد عەلاوی سەرۆکی لیستی عێراقیە و شاندی یاوەریكرد.
بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بارزانی و عەلاوی لەو کۆبوونەوەیەدا هەلومەرجی سیاسی ناوچەكە و دۆخی نالەباری ئەمنی و سیاسیی عێراقیان تاوتوێکردووە.
هەردوولایان لەسەر ئەوە کۆکبوون پڕۆسەی سیاسیی لە عێراق گەیشتۆتە بنبەست و پێویستە گۆڕانی ڕیشەیی تێدا بکرێ.
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە عەلاوی و شاندی هاوسەفەری داوایان لە بارزانی كردووە کۆشش بکا تا لە گۆڕانكارییەكانی داهاتووی عێراق و ڕاستكردنەوەی پڕۆسەی سیاسی، رۆڵی زیاتری هەبێ.