Mazın Asad
18 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2017
نیویۆرک - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ ھەریەک لە وەزیری دەرەوەی قوبرسی تورکی تەحسین ئەرتوغروڵئۆغڵو، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ژان کوبیس و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان فەلاح مستەفا کۆبووەوە.
چاوشئۆغڵو لە پەراوێزی دانیشتنەکانی وەرزی ٧٢ھەمینی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک، چەند دیدارێکی فەرمی ئەنجام دا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان دەست کەوتوون، چاوشئۆغڵو سەرەتا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قوبرسی تورکی تەحسین ئەرتوغروڵئۆغڵو کۆبووەوە.
ھاوکات چاوشئۆغڵو لە چوارچێوەی پێشھاتەکانی عێراق، لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ژان کوبیس کۆبووەوە.
دواتر چاوشئۆغڵو دیدارێکی لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان فەلاح مستەفا ئەنجام دا. لەوبارەیەوە چاوشئۆغڵو لە تویتێکیدا نووسیویەتی "جارێکی دیکە جەختمان لەسەر پەیامەکانمان کردەوە".