ساوپاوڵۆ
%99 ئەنجامی ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتی بەڕازیل ئاشكراكرا لەو ھەڵبژاردنەدا سەرۆكی ئەو وڵاتە دیلما رۆسێف %51.5ی متمانەی خەلكەكەی بەدەست ھێنا لە پۆستەكەی خۆی مایەوە. ھاوكات ركابەرەكەی نێڤێس %48.5ی دەنگەكانی بە دەست ھێنا.
ھەر دوو پالێوراو بەڵێنی پێشخستنی وڵاتەكەیان بە ھەودارانیان دابوو. لە خولی یەكەمی ئەو ھەڵبژاردنەدا دیلما رۆسێف %41 و نێڤێس %33.8ی دەنگەكانی بە دەست ھێنابوو ھاوكات كاندیدی حزبی سۆسیالیستی وەزیری پێشووی ژینگە مارینا سیلڤا %21 دەنگەكانی بە دەست ھێنابوو.
لە ھەڵبژاردنەكانی خولی دووەمدا مارینا سیلڤا رایگەیاندبوو كە پشتگیری لە نێڤێس دەكات.