واشنتۆن
سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما ھەڵبژاردنی گشتیی تونسی وەك رووداوێكی مێژوویی لە سیاسەتی وڵاتەكە لەقەڵەمدا و لەمبارهوهش راگهیهنروێكی بڵاوكرده‌وه.
ئۆباما له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا گوتی: "بە ناوی ھەموو خەڵكی ئەمریكا و به‌بۆنه‌ی ئەو ھەڵبژاردنە دیموكراتییەی تونس كە گۆڕانكارییەكی سیاسیی مێژووییە، پیرۆزبایی لە خەڵكی تونس دەكەم."
ئۆباما جەختی لەوە كردەوە كە خەڵكی تونس ھەروەك كە لە شۆڕشی 2011 دستوورێكی تازەیان داهێنا و بوون به نمونه بۆ ناوچه‌كه. لەم ھەڵبژاردنە نوێیه‌ش هه‌ر وایانكرد.
ئۆباما هه‌وره‌ها گوتی: "ئەمریكا لە پشتگریكردنی ئەو جۆرە ھەنگاوە دیموكراسییانەی تونس بەردەوام دەبێت. دووپاتی دەیكەنهوه كه درێژە بە دۆستایه‌تیمان لەگەڵ خەڵكی تونس دەدەین و پەیمان دەدەین كە لەگەڵ حكومەتی تازە كار بكەین."