ئەنقەرە
ئەردۆغان لە ئێوارەخوانێكی رۆژوو شكاندا لە ئەنقەر قسەی بۆ بەشدارانی ئێوارە خوانەكە كردو وتی" ئیتر كەس ناتوانیَ خۆ ھەڵقورتێنێ لە پرۆسەی دیموكراسیی توركیاوتەنیا بەڕێی ھەلبژاردن دەتوانین ئاڵوگۆڕ بێنینە ئاراوە ئەگەرنا ھەر ڕییەكی دیكە نا شەرعییە"
لەدریژەی ئاخاوتنەكەیدا ئەردۆغان ئاماژەیكرد بەوەی ئەگەر نەتوانرێ پارێزگاری لەڕەوشی دیموكراسی بكرێت و گەشەی پێنەدرێ ئەوا پاشەكشە دەكرێ لەو دەسكەوتانەی بە دیھێنراون بۆیە بانگەوازیكرد" لەوڵاتدا ئەگەر ھەڵبژاردن بەڕێی دروست نەكرێت ئەوا دیموكراسی لەنێو دەچێ، رەنگە ھەندێ ھێزو لایەن تێێدا دەربچن بەڵام شیرازەی كۆمەلگە تێكدەچی. لەبەر ئەوە دەبێ ئێمە لەناو خۆماندا دیموكراسی، دادوەریی و سەقامگیریی بپارێزین".
لەوبارەیەوە ئەردۆغان بەرپرسیارێتی خستە ئەستۆی گشت لایەك " میدیاكان، رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، زانكۆكان بۆ ئەوەی كۆمەلگایەكی دیموكرات بنیات بنێن دەبێ تێ بكۆشن. میدیا بەتەنیا یا سەرمایەدارێك یا دامەزراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی ناتوانن ئەركی پاراستن و بەرەو پێشبردن بخەنە ئەستۆی خۆیان بەڵكو پێكەوە سەرفراز دەبن".
رەجەب تاییب ئەردۆغان جارێكی دیكە ئاماژەی كرد بە گرنگی ھەڵباردن و وتی" ئەگەر كەسێ یا پارتێكی سیاسی نەیارو ناڕازی بێ لە ھەلو مەرجەكان، لە چوارچێوەی دیموكراسییدا دەتوانێ دەنگی ھەڵبڕێت، لەسەر سندوقی دەنگدان بڕیاری خۆیان بدەن، ئەگینا خۆپیشاندان بەشێوازی تیرۆرو رووخاندنی دوكان و ماڵان داواكاری دیموكراسیانە نین ئەوانە تەنیا زیان دەگەیەنن بە دیموكراسی و دەبنە ھۆی وێرانبوونی بنەماكانی دیموكراسی و ئابووریی".
ھەروەھا ئەردۆغان جەختی كردەوە لەو دەسكەوتانەی لە10 ساڵی رابردوودا بە دیھاتوون " سەقامگیریی ئاساییش و ئابووریی، زۆر سەخت بوون لە پێشوودا ئێستا سەرقاڵی دامەزراندنی فڕۆكەخانەیەكین كە ساڵانە دەتوانێ 100 میلیۆن گەشتیار ھاتوچۆی لێوە بكەن، ھەروەھا و سێیەمین پرد لەئیستانبۆل دروست دەكەین. دەبێ پشتی یەكتر بگرینو توركیا دەبێ ببێتە ولاتێكی بەھێز وگەشاوە لە 10 ساڵ دەربازبوودا زۆر شت گۆڕان و دەبێ ئەم دەسكەوتانە بپارێزین"