شرناخ
لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، دوو سندوق لە دەروازەی سنوری ئیبراھیم خەلیل لە دیوی توركیا (خابور) دانرا كە تا ١٠ی ئاب دەخایەنێ و ھاووڵاتیان دەتوانن دەنگی خۆیان بدەن.
لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی گومرگەوە شوێنێكی تایبەت بۆ فەرمانگەی ھەڵبژاردنی شارۆچكەی سلۆپی دابین كراو و دوو سندوقى دەنگدان دانراوە و لە بەری بەیانی ئەمڕۆوە دەنگدان دەستی پێكردووە و ھاووڵاتیان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری وڵاتەكەیان روو لە دەنگدان دەكەن.
ھاووڵاتی عەلی دوراكچی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەنگم داوە، ھیوادارم ببێتە مایەی خێر بۆ كۆماری توركیا."