قاھیرە
کۆمکاری عەرەبی ئەو پرۆژە یاسایەی رەتکردەوە کە ئیسرائیل لەمیانی چەند دیدارێکی ئاشتییانە لەبارەی پرسی قودس خستوویەتییەڕوو.
محمەد سوبەیح، جێگری سکرتێری گشتیی کارەکانی فەلەستین لە کۆمکاری عەرەبی گوتی: "ئەو پرۆژە یاسایە بە مەبەستی پەکخستنی دیدارو باسوخواسەکانی ئاشتی دەرکراوە. ئەو پرۆژە یاسایە دژی پرۆسەی ئاشتیی نێوا ئیسرائیل و فەلەستینە، ئەوە ساختەکردنە لە پرسی ئاشتی. ئیسرائیل دەیەوێ وەک ئاشتیخواز خۆی دەرخاو مەرامە سیاسییەکانی ژێر بەژێر بێنێتە دی."
سوبەیح ھۆشداریی دا لەمەترسیی ئەو پرۆژە یاسایەو بە "ھەڕەشەیەکی گەورە لەسەر پرۆسەی ئاشتیی" لە نێوان ئیسرایئیل و فەلەستین وەسفیکرد.