Muhammet Kurşun,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
28 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2018
تاران- AA
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی وێڕای ئاماژەدان بەوەی دانیشتوانی وڵاتەکەی بە هۆی کێشە ئابوورییەکانەوە تووشی گرفتی بژێویی بوونەتەوە، باسی لەوەشکرد کە لە بوودجەی ساڵی نوێ‌دا ئەولەوییەت بەم بابەتانە دەدەن.
لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی لە تارانی پایتەخت، حەسەن روحانی لە لێدوانی دا سەبارەت بە سزاکانی ئەمریکا، کێشە ئابوورییەکان و بوودجەی ساڵی نوێ.
سەرکۆماری ئێران سەرنجی بۆ کاریگەرییەکانی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئابووریی و بژێوی دانیشتوانی وڵاتەکەی راکێشا و گوتی: "سزاکان، فشاری ئابووریی و دەرەکی هەن. بەڵام تا ئەگەر ئەو هەنگاوانەی دەهاوێژرێن باش لێکدەدرێنەوە و پێکهاتەی ئابووریی بە شێوەیەکی باش دادەمەزرێنرێت، هیچ لەرزین و بوومەلەرزەیەک ناتوانێت کاریگەریی لەسەر ژیانی خەڵک هەبێت".
حەسەن روحانی گوتیشی: "ده‌بێت له دژی ئه‌وانه بوه‌ستینه‌وه كه گه‌له‌كۆمه‌كیان له دژی وڵاته‌كه‌مان گێڕاوه. گه‌ل كێشه‌ی ئابووریی و بژێویی هه‌یه بۆیه له بوودجه‌ی ساڵی نوێ ئه‌م بابه‌تانه‌مان كردوونه‌ته ئه‌وله‌ویه‌ت و ئامانجمان ئه‌وه‌یه خه‌ڵك ئاهێكی بێته‌وه به‌به‌ردا".
سەرکۆماری ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه به‌رپرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان له میانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا رێوشوێنی پێویستییان گرتۆته به‌ر و ئه‌وه‌ش ئاسووده‌یی هاووڵاتییانی به‌دوای خۆیدا هێناوه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه جگه له به‌ره‌وپێشبردنی به‌رهه‌مهێنان، فراوانكردنی بواره‌كانی كاركردن، كۆنتڕۆڵكردنی هه‌ڵئاوسانی ئابووری و پاراستنی هه‌ژاران و نەداران هیچ رێگایه‌كی دیكه‌یان نییه.
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی له كۆتایی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ساڵانێكه تێڕوانیان جیاوازه له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی ئێران له‌باره‌ی ئازادی هه‌نارده‌كردنی زێڕ بۆ ئه‌و وڵاته و گوتی: "بانكی ناوه‌ندی داكۆكی له‌وه ده‌كرد به ئازادی هه‌نارده‌كردنی زێڕ ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دراوی بیانی به‌رامبه‌ر دراوی نیشتمانی، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی وانه‌بوو".