Mustafa Melih Ahıshalı,Hemın Othman Mohammed
10 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2017
تاران - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند "پێویسته له‌ناو ده‌وڵه‌تی سووریادا كه به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات چاكسازی ئه‌نجام بدرێت".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له تارانی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی سازی كرد، روحانی وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران كه نزیك بووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تێكی هه‌رێمیدا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له سووریا هه‌ستیاری جیهانی به‌رامبه‌ر پشتیوانی ئێران له ئه‌سه‌د زیادكردووه، ئایا ئێران بیر له گۆڕینی سیاسه‌تی سووریای ده‌كاته‌وه؟ روحانی گوتی: "ده‌بێت خۆرئاوا كۆتایی به پشتیوانیكردنی تیرۆریستان بهێنێت. به دڵنیاییه‌وه پێویسته چاكسازی له ده‌وڵه‌تی سووریادا بكرێت".
سه‌باره‌ت به هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر بنكه‌ی ئاسمانیی رژێم له شوعەیرات له پاش هێرشه كیمیاوییه‌كه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، سه‌ركۆماری ئێران رایگه‌یاند "هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر سووریا هه‌ڵه‌بوو. ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مجاره ئه‌نجام بدرێت. ره‌نگه دووباره‌بوونه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی زۆر مه‌ترسیداری لێبكه‌وێته‌وه".
- په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران-سعوودیه
روحانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وان خوازیاری باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانن له‌گه‌ڵ سعوودیه‌دا و، گوتی: "هۆكاری هه‌وڵی دژایه‌تیكردنی ئێران له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شكستانه‌ی سعوودیه له سووریا و یه‌مه‌ن دووچاریان بووه".
سه‌ركۆماری ئێران، باسی له‌وه كرد كه رووداوه‌كانی ساڵانی رابردووی كاتی حه‌ج له مینا و، هێرشكردنه سه‌ر نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی سعوودیه له ئێران بارگرژی خسته ناو په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات، له‌به‌رئه‌وه چوونی ئێرانییه‌كان بۆ حه‌ج له‌مساڵدا كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان.