Gülşen Topçu,Hemın Othman Mohammed
10 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2017
قاهیره - AA
له ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا، 33 هێرش كراوه‌ته سه‌ر كڵێساكانی میسر.
دوای ئه‌وه‌ی هێرشكرایه سه‌ر كڵێساكانی ئەسكهندهریه و تانتا، بۆ جارێكی دیكه كڵێسا و رووداوه‌كانی ئه‌و وڵاته بوونه‌وه به بابه‌تی رۆژه‌ڤ.
ریزبه‌ندی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا كراوه‌ته سه‌ر كڵێساكانی میسر به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
7ی كانوونی دووه‌می 2017:
له ئه‌نجامی هێرشی چه‌ند چه‌كدارێك بۆ سه‌ر گرووپێكی ناو كڵێسایه‌ك له شارۆچكه‌ی نه‌جع حامادی سه‌ربه پارێزگای قینا باشووری میسر حه‌وت كه‌س كوژران و، ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
1ی كانوونی دووه‌می 2011
له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م كڵێسای قوبتییەکانی ئەسكهندهریه 24 كه‌س كوژران و، 79ی دیكه‌ش برینداربوون.
7ی نیسانی 2013:
له ناوچه‌ی ئهلعهباسیهی شاری قاهیره‌ی پایته‌خت و، له كڵێسای سانت مارك ناوه‌ندی سه‌ره‌كی قوبتییهكانی ئۆرتۆدۆكسدا، له كاتی رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ئه‌و كه‌سانی له شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان موسوڵمانان و مه‌سیحییه‌كان له پارێزگای قه‌لیوبیه گیانیان له‌ده‌ستدابوو، هێرشێك ئه‌نجامدرا و تیایدا حه‌وت كه‌س كه یه‌كێكیان موسوڵمان بوو گیانیان له‌ده‌ستدا.
14ی ئابی 2013:
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندانه‌كان كه له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراوی میسر، محه‌مه‌د مورسیه‌وه له مه‌یدانه‌كانی ره‌بیعه و نه‌هزه رێكخرا، له 14ی ئابی 2013دا، له چه‌ند پارێزگایه‌كی جیاوازی میسر هێرشكرایه سه‌ر زیاتر له 26 كڵێسا.
20ی تشرینی یه‌كه‌می 2013:
له هێرشێكی چه‌كداریدا بۆسه‌ر ئاهه‌نگێكی بووك گواستنه‌وه له كڵێسای سانت. ماری له ناوچه‌ی ئهلڤهراكی جیزه، چوار كه‌س كوژران و، 18ی دیكه‌ش برینداربوون.
11ی كانوونی یه‌كه‌می 2016:
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كڵێسای پهترینهی نزیك گهورهكڵێسای قوبتییە ئۆرتۆدۆكسه له قاهیره، 29 كه‌س كوژران و، ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
9ی نیسانی 2017:
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه كڵێسای سانت. جۆرجی شاری تانتای سه‌ربه پارێزگای غه‌ربیه‌ی كردبووه ئامانج، 27 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و، 78ی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها به‌هۆی دووه‌م ته‌قینه‌وه كه له نزیك كڵێسای سانت. ماركی ئەسكهندهریه ئه‌نجامدرا، 16 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و، 41ی دیكه‌ش برینداربوون.