Yusuf Aydın Deniz
29 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
روونكردنه‌وه‌ی له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی كرد، سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی رایگه‌یاند: "مادام یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سزای له‌سێداره‌كانی ناوێت و ده‌یكاته به‌هانه بۆ كۆتاییهێنان به په‌یوه‌ندییه‌كانی لەگەڵ تورکیا، پێویسته ئاك پارتی هه‌رچی زووه له به‌یانییه‌وه پڕۆژه‌یاسای تایبه‌ت به‌سزای له‌سێداره‌دان بباته په‌رله‌مان".
گوتیشی:''ئێمە وەک چۆن پێویستیمان بە یەکێتیی ئەورووپا نییە، بەوشێوەیەش ئارەزوومەندی شەنگەهای نیین. تورکین و تورکپەروەرین، خۆشەویست و ئامانجی تورانین. نە یەکێتیی ئەورووپا و نە رێکخراوی هاریکاریی شەنگەهای، بەڵکو ئێمە دەڵێین هەمیشە هاریکاریی تورکی''.
سه‌باره‌ت به كاره‌كانی ده‌ستوور، باخچه‌ڵی گوتی: "مه‌ودایه‌كی به‌رچاو بڕدراوه. پێشبینی ده‌كه‌م دوای برینی یه‌ك دوو قۆناغی زبر له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بهێنرێته كۆمسیۆنی ده‌ستوور له په‌رله‌مان. ئه‌گه‌رێكی زۆره له كورتترین ماوه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران كۆببینه‌وه".