Zana Natık Kerem
29 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2016
لە ئاكامی بۆردومانی فڕۆكەكانی رژێمی سووریا، 25 هاووڵاتی مەدەنی لە كاتی هەڵاتنیان لە شاری حەلەب كوژران، و ژمارەی ئەو هاووڵاتییە مەدەنیانەی لە 15 ئەم مانگە تا ئێستا لە شاری حەلەب کوژراون بۆ 668 كەس بەرزبووەوە.
بەرپرس لە بەرگری شارستانی، ئیبراهیم ئەبو لەیس بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی لە كاتی هەڵاتنیان لە شاری حەلەب بەرەو گەڕەكی باب نێرەب كە لە رۆژهەڵاتی شارەكە کە لە ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندایە، لەلایەن فڕۆكەكانی جەنگی رژێمەوە بۆردومانكران و بەهۆیەوە 25 هاووڵاتی مەدەنی كوژران كە زۆربەیان ئافرەت و منداڵن و دیانی دیكەش بریندار بوون.
ئەبو لەیس دەشڵێت: "فڕۆكەكانی جەنگی رژێمی سووریا هەر جوڵەیەک لەناو شاری حەلەب ببینن بۆردومانی دەكەن و رەوشی شارەكەش زۆر خراپ و كارەستبارە.
بەرپرسەكەی بەرگری شارستانی لە حەلەب ئەوەشی خستە ڕووکە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکان لە 15ی ئەم مانگەوە تاکو ئێستا 668 هاووڵاتی مەدەنی شارەكە كوژراون.
ماوەی دوو هەفتەیە گەڕەكانی رۆژهەڵاتی شاری حەلەب بە چڕی لەلایەن فڕۆكەكانی جەنگی رژێمی سووریا و رووسیاوە بۆردومان دەكرێت.