30 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2017
بەغدا ــ AA
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی روونكردنەوەیەكی لەبارەی فەرمانی سەرۆكوەزیران، حەیدەر عەبادی پەیوەست بە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف، بڵاوكردەوە.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە "فەرمانەكەی سەرۆكوەزیران حەیدەر عەبادی، پەیوەست بە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی كارگێڕی سەرپەرشتی پڕۆسەی بەڕێوەبردن و بەكارخستنەوەی فڕۆكەخانەكە لە لایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی وەك خۆیەتی و هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە، هەروەها ئەوەی لە بارەی بوونی ناكۆكیی لەسەر ئەو پرسە باسی لێوە دەكرێت دوورن لە راستییەوە".
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە "فڕۆكەخانەكان، هاوشێوەی دەروازە سنوورییەکانی وشکانی دەكەونەوە ژێر دەسەڵاتی فیدراڵ نەوەك دەسەڵاتی خۆجێی".