هه‌ولێر
ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و پرسی پەنابەرانی سوریا له‌و هه‌رێمە کۆبوونەوە.
دیندار زێباری یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ورده‌كاری بەشێک لەو كۆبوونه‌وه‌یه‌ی خسته‌ڕوو.
زێباری گوتی: "دیداری ئێمه‌و شاندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك بووه، له‌وانه رۆڵی ئاژانسه‌كانی سەربە نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی هاوكاری مرۆیی و كاری رێكخراوه‌یی. هه‌روه‌ها ره‌وشی پهبهنابهرانی سوریاش قسه‌یان له‌سه‌ركرا."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.