Ramal Abdullah Mahmood
04 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2017
ئەنقەرە – AA
سبەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، سیگمار گابرێل سەردانی تورکیا دەکات و لە میانی سەردانەکەیدا پرسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گەڕان بەدوای رێگەچارەی کێشەکاندا تاوتوێ دەکرێن. ئەم سەردانە دەرفەتی ئەوەیش دەڕەخسێنێت بارگرژییەکان بە هۆی پرسی ئینجەرلیکەوە کە لە مانگی ئایار روویاندا ئاسایی بکرێنەوە.
دوا بارگرژی نێوان هەردوو وڵات لە ناوەڕاستی مانگی ئایار روویدا کە تورکیا لە وەڵامی داواکاری پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا بۆ سەردانی بنکەی سەربازی ئینجەرلیک رایگەیاندبوو "لەم قۆناغەدا بە گونجاو نازانرێت". حکوومەتی تورکیا لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیشکی خستبووە سەر ئەوەی داواکاری سەردانیکردنی ئەو کەسانە بۆ بنکەی ئینجەرلیک قبووڵ ناکرێت کە بە ئاشکرا پشتگیری پەکەکە دەکەن.
لەبەرامبەر ئەمەدا پەرلەمانی ئەڵمانیا هەفتەی رابردوو دەنگی لەسەر پڕۆژەیاسایەکی ئۆپۆزسیۆن دا بۆ کشانەوەی سەربازانی ئەڵمانیا لە بنکەی ئینجەرلیک و رەوانەی لیژنەی کاروباری دەرەوە کرا.
سیگمار گابرێل لە میانی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا هەروەها باس لە رەوشی پەیامنێری دی وێڵت، دەنیز یوجەل-یش دەکات.
یەکێک لەو بابەتانەی تورکیا کاردانەوەی بەرامبەر ئەڵمانیا نیشاندا، رازیبوونی ئەو وڵاتە بوو بە رێگەدان بە ناوتۆمارکردن بۆ پێدانی مافی پەنابەری بە کۆمەڵێک سەربازی پێشوو کە پەیوەندییان لەگەڵ فەتۆ هەیە. لە ١٧ی ئایارەوە ٢١٧ کەس کە خاوەن پاسپۆرتی دیپلۆماتی و ٢٢٠ کەس کە خاوەنی پاسپۆرتی خزمەتگوزارین داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە.
ئه‌نجامدانی چالاكییه نایاساییه‌كانی په‌كه‌كه له ئه‌ڵمانیا و ده‌ستخستنی سه‌رمایه، ماوه‌یه‌كی زۆره توركیای نیگه‌ران كردووه. به پێی سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی توركیا، په‌كه‌كه جگه له داهاتی چالاكیی تاوانه رێكخراوه‌كان، له ئه‌ورووپا ساڵانه بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ كۆده‌كه‌نه‌وه. نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه له ئه‌ڵمانیا په‌یدا ده‌كه‌ن.
به روونی ده‌بینرێت په‌لاماری لایه‌نگرانی په‌كه‌كه له ئه‌ڵمانیا بۆسه‌ر هاووڵاتییه توركه‌كان هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه بینیوه. به پێی راپۆرتی تاوانه سیاسییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا بۆ ساڵی 2016، تاوانی لایه‌نگرانی په‌كه‌كه له‌و وڵاته له ساڵی 2015دا، 808 تاوان بووه و له 2016دا، بۆ هه‌زار و 597 تاوان زیادی كردووه.
ئه‌مه‌ش واتا تاوانه‌كانیان به رێژه‌ی سه‌دا 97،6 زیادی كردووه. 30 هه‌زار و 188 كه‌س له زیانلێكه‌وتووانی تاوانه‌كان له ئه‌ڵمانیا، توركه‌كانن.
یه‌كێكی دیكه له‌و بابه‌تانه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ گابریل تاوتوێی ده‌كات، لێدوانه‌كانی ئه‌ڵمانیایه دژبه توركیا.