Zana Natık Kerem
04 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2017
نەینەوا ــ AA
ئەفسەر لە فیرقەی ٩ی زرێپۆش، نەقیب عەدنان موئمن سەراج رایگەیاند كە فڕۆكە جەنگییە هاوبەشەكان، داعشیان لە ناوچەی مووسڵی كۆن بۆردومان كرد.
عەدنان موئمن سەراج زانیاری زیاتری لەو بارەیەوە دایە ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "فڕۆكە جەنگییە هاوبەشەكان، ١٣ هێرشی ئاسمانیان كردە سەر شاری پزیشكی لە گەڕەكی شیفا باكووری ناوچەی مووسڵی كۆن".
ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوە دا كە لەو هێرشانەدا سەرجەم ئەو حەشارگانە بۆردومان كران كە چەكدارانی داعش خۆیان تیایدا حەشار دابوو كە قەناس و چەكی قورسی پێشكەوتوویان بەكار دەهێنا.