ھەولێر
ئیمزاکردنی گرێبەستی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لەگەڵ تورکیا و رۆڵی کۆمپانیا تورکییەکان لەگەشەپێدانی کەرتی نەوت و غازی عێراق ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی وەزیری وزەی تورکیا و بەرپرسانی عێراقی دەبێ.
بەڕێوەبەری نووسینگەی حوسێن شەھرستانی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە فەیسەڵ عەبدوڵا لە لێدوانێکدا بۆ AA گوتی: " سبەی وەزیری وزەی تورکیا تانەر یڵدز دێتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و جێگری سەرۆک وەزیرانیش کۆ دەبێتەوە."
فەیسەڵ لەدرێژەی قسەکانیشدا ئەو تەوەرانەی باسکرد کە لە کۆبوونەوەکانی یڵدز لەگەڵ بەرپرسانی عێراقدا باس دەکرێ و گوتی: " گرێبەستی نەوتی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکان دەبێ، چونکە عێراق ھێشتا لەسەر ئەو گرێبەستە رازی نییە. ھەروەھا جگە لەوە باس لەبەشداریکردنی تورکیا لەگەشەپێدانی کەرتی نەوت و غازی ھەرێمیش دەکرێ."