ریاز
وەزیری دەرەوەی سعودیە سعود فەیسەڵ رایگەیاند: ئەمریکاو سعودیە ھاوڕان لەسەر ئەوەی لەداھاتووی سوریادا، بەشار ئەسەد ھیچ رۆڵێکی نەبێ.
جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سعود فەیسەڵ وەزیری دەروەی سعودیە، پێکەوە کۆبوونەوەو لەبارەی رەوشی سوریا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
وەزیری دەرەوەی سعودیە باسی پەیوەندیی نێوان ھەر دوو وڵاتی کرد و گوتی: "بەھەستیارییەوە ھەوڵی چارەسەکردنی کێشەو قەیرانی ئەم ناوچەیە دەدەین."
وەزیری دەرەوەی سعود لەبارەی رەتکردنەوەی ئەندامێتی وڵاتەکەی لەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گوتی: "رەتکردنەوەی ئەندامێتیمان کاریگەریی لە سەر پەیوەندیی نێوان سعودیە و ئەمریکا نابێ. ئەمە ھەڵوێستێکە بەرامبەر نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی چارەسەر نەکردنی کێشەو ئاڵۆزییەکانی ئەم ناوچەیە و جێبەجێ نەکردنی بەرپرساێتی خۆی."
جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ستایشی ھەلوێستی پاشای سعودیەی کردو لە بارەی قەیرانی سوریا گوتی: "بۆ کۆنفرانسی جنێف٢ پەیوەندییمان لە گەل وڵاتانی ئەم ناوچەیە چاک دەکەن و لە گەڵیان راوێژ دەکەین بۆ چاەرسەری قەیرانی سوریا."