تاران
ئاژانسی دەنگوباسی میھر-ی ئێران بڵاوی کردوە، فەرماندەیەکی پاسەوانانی شۆڕشی ئێران بە ناوی جەمالی پاکالە کە بۆ بەرگری لە گۆڕی حەزرەتی زەینەب لە شام بووە، لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە کوژراوە.
لە ھەمان ھەواڵدا ھاتووە تەرمی ئەو فەرماندە ئێرانییە سبەی دەبرێتەوە بۆ ئێران و لە شاری کرمان بەخاک دەسپێردرێ.
بەڵام بەرپرسانی ئێران کوشتنی ئەو فەرماندەیەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە.