Feriq Fereç
20 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2019
سلێمانی - AA
قایمقامی قه‌زای ناوەندی سلێمانی، ئاوات محه‌مه‌د له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاند و گوتی: "ئەمە دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی فریاگوزارییه بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ وه‌رزی باران بارین، پێشبینی ده‌كرێت كه وه‌رزی باران بارین نزیك بووبێته‌وه كۆبوونه‌وه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه بوو كه بزانین كه له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان چ ئاماده‌كاریه‌ك كراوە، خۆشبه‌ختانه لیژنه‌كان ئاماده‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی روودانی مه‌ترسی به‌تایبه‌ت لافاو".
ئاوات محه‌مه‌د گوتیشی: "ساڵی رابردوو زیانی لافاو له چاو ساڵانی پێشتر خۆشبه‌ختانه كه‌متر بوو. به هه‌وڵی لیژنه و تیمه‌كان و ئه‌مساڵیش ئاماده‌كاری كراوه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاره‌كانیان ته‌واو دەكه‌ن وه‌ك پاكکردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی ئاو و مه‌نهۆڵه گیراوه‌كان پاككراونه‌ته‌وه".
قایمقامی قه‌زای ناوەندی سلێمانی، ئاوات محه‌مه‌د هەروەها گوتی: "له ده‌رەوه‌ی شاریش لە رێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێگاوبانی سلێمانی-یه‌وه کاری پێویست كراوه بۆ ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه ساڵی رابردوو تووشی رێگاكانمان و پرد و رێڕه‌وی ئاوییه‌كان هاتبوون له كاتی لافاودا".
ئەو گوتیشی: "خاڵێكی تر كه قسه‌مان له‌سه‌ر كرد به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه چیمه‌نتۆ به‌رهه‌مده‌هێنن پاشماوه‌ی چیمه‌نتۆی ناو میكسه‌ره‌كان له شوێنه گشتی و جاده‌كان هه‌ڵده‌ڕێژن ئه‌وه ده‌بێته‌وه هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له‌و شوێنانه و له‌به‌ر ئه‌وه كۆمپانیاكان ئاگادار ده‌كه‌ینەوە و له‌گه‌ڵیان كۆده‌بینه‌وه و هه‌ركۆمپانیایه‌ك ئه‌و كاره بكات رووبه‌ڕووی رێکاری یاسایی ده‌كه‌ینه‌وه".