ھەولێر - AA
سه‌عات 10ی پێشنیوەرۆی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد بڕیاره له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كۆببێته‌وه.
سه‌رۆكی لیستی زه‌رد ئومێد خۆشناو بۆ ئانادۆڵو گوتی: "سه‌رۆكی هه‌رێمی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی داخراوی ده‌بێت. دواتر دێته ناو هۆڵی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات."
خۆشناو باسی له‌وه‌شكرد وتاره‌كه‌ی بارزانی سه‌باره‌ت به ره‌وشی سیاسی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه جێناكۆكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها پرسی ریفراندۆم له‌باره‌ی دیاریكردنی چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان له عێراقدا دەبێ.
په‌یامنێری ئانادۆڵو له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بن.
سه‌ردانی بارزانی بۆ په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی پرۆتۆكۆلییهو رێورهسمێكی تایبه‌تی بۆ سازكراوه. له‌لایه‌ن سه‌رۆكی و جێگر‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌ده‌ره‌وه پێشوازی لێكرا.
شوان قه‌ڵادزه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئانادۆڵو گوتی: "به‌هۆی چه‌ند پرسێكی گرنگ بڕیاردراوه دانیشتنه‌كه به‌داخراوی به‌رێوه‌بچێت."
قه‌ڵادزه‌یی گوتیشی: "ئه‌م سه‌ردانه‌ی بارزانی به‌سه‌ردانێكی گرنگ داده‌نرێ چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین. بڕیاری چاره‌نووسساز له‌باره‌ی چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان بدرێت.
له‌لایه‌كی دیکەوە ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی ناوچه‌ی ئامێدی بۆ پشتگیركردن له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی راپرسی له‌سه‌ر دیاریكردنی چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان له به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.