14 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر و هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی، جه‌نه‌راڵ جۆزێف ده‌نفۆرد، كۆبوونه‌وه و باسی بۆچوون و چاوه‌ڕوانییه‌كانی توركیا له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام كرا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ له شاری لوبلیانای پایته‌ختی سلۆڤینیا، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ جۆزێف ده‌نفۆرد، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵییان سازكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌پاڵ تاوتوێكردنی بابه‌ته ئه‌منییه‌كاندا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر باسی بۆچوون و چاوه‌ڕوانییه‌كانی توركیای له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام له خۆرهه‌ڵاتی فوڕات كرد.