ھەولێر
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی پێشوازی لە راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، فەرەیدون سینیرلیئۆغڵو کرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی دیبلۆماسییەوە وەرگیراون، کۆبوونەوەکە لە شوێنی سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجام دراوە و تاوتوێی بابەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و تورکیا، ھەروەھا پرسی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دژی پەکەکە لە دەرەوەی سنووری تورکیا کراوە.
وا چاوەڕوان دەکرێت کە سینیرلیئۆغڵو لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان نێچیروان بارزانی-ش کۆببێتەوە.