نەتەوە یەکگرتووەکان
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بان کی مۆن دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سووریا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆ پەکەکە گوتی: "ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دژی داعش لەگەڵ مەرجی نەتەوە یەکگرتووەکان گونجاوە و دەزانم کە مەبەست لەوە پارێزگاریکردن لەخۆیە. لە پەیوەندییەکیدا سەرۆکوەزیران داودئۆغڵو پێی راگەیاندم و منیش بە توندترین شێوە ئیدانەی ھێرشەکانم بە داودئۆغڵو راگەیاند. دوای پەیوەندییەکەمان بەھۆی پەکەکەوە سەربازێکی دیکەی تورکیا گیانی لەدەست دا. ئەمە بەتوندترین شێوە ئیدانە دەکەم".
ئەوەشی خستەڕوو کە وەک پرەنسیبی خۆی و نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانن بە رێگەی دیالۆگی و ئاشتی. لە پرسیارێکدا کە "ئایا ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسمانی ھاوبەشی ئەمریکا و تورکیا بۆ سەر سووریا چ کاریگەرییەکی ھەیە؟" مۆن گوتی: "بارودۆخی سووریا بۆ تیرۆر و توندڕەویی رەوشێکی لەبار دەڕەخسێنێت. سەرەتا پێویستە ئەمە تێ بگەین. ھەروەھا لە دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ قەیرانی سووریا لەوبارەیەوە مەسەلەی بەرەنگاریی تیرۆر و توندڕەویی زۆر گرنگە. جموجۆڵی ھاوبەشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەمبارەیەوە یەکجار گرنگە".
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە درێژەدا روونیشی کردەوە کە لەگەڵ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک وا پێویستە لایەنی دانوستانی سیاسی و ھاوکاریی مرۆیی بەیەکەوە بەڕێوە بچێت و جەختیشی کردەوە ئەنجوومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی تشرینی دووەم پلانی رووبەڕووبوونەوە دژی توندڕەوی پێشکەش دەکات.